ئەحمەد موختار جاف

ئەحمەد موختار جاف

ئەحمەد موختار بەگی جاف‌ (١٨٩٦-١٩٣٥) شاعیر و سیاسەتوانی ناوداری کورد بوو.

ay

ناوی‌ ئەحمەدی‌ کوڕی‌ وەسمان پاشای‌ گەورەی‌ جافە، کوڕی محەمەد پاشا کوڕی کەیخەسرەو بەگ کوڕی سلێمان بەگ کوڕی عەبدوڵڵا بەگی کوڕی تاهیر بەگی جافە و ناوی دایکیشی عادیلە خانمە و برا بچووکی تاهیر بەگی جافە، کە لە زەبر و زەنگ و رامیاری دا بەناوبانگ بووە. ساڵی‌ ١٨٩٦ لە ‌ھەڵەبجە لەدایکبووە. ئەحمەد موختار بەگ بە لێکدانەوەی‌ ئەبجەدی‌ دەکاتە ١٣١٦ی‌ کۆچی‌ کەبریتییە لە مێژووی‌ لەدایکبوونی‌ و بۆیە ئەو ناوە نراوە.

وەسمان پاشای باوکی و مەحمود پاشای باپیری کە هەردووکیان میر و لە سەرۆکە هەرە گەورەکانی خێڵی جافانن، لە لایەن سوڵتانەکانی عوسمانی یەوە پایەو ناوبانگی (پاشا)یەتیان دراوەتی.

ھەرچەندە دەرچووی‌ قوتابخانەو خوێندنگا باڵاکان نەبووە، بەڵام مرۆڤێکی‌ زیرەک و وردبین بووە. بێجگەلەزمانی‌ کوردی، فارسی‌ و تورکی‌ و عەرەبی‌ و کەمێکیش ئینگلیزی‌ زانیوە. تەنانەت بەزمانی‌ فارسی چەند ھەوڵێکی‌ شیعریی ھەیە، خۆی‌ و تاھیر بەگی‌‌ برای بەدوو شاعیری‌ گەورەی‌ کورد دەژمێردرێن. ئەم شاعیرە بەتوانایە لە ھەموو بوارەکاندا شیعری‌ وتووە و ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی‌ لەریزی‌ پێشەوەی‌ ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی‌ سەرەتای‌ سەدەی‌ ڕابردوو دادەنرێن.

ئەو هەستیارە پایەبەرزە بەهۆی فێربوونی ئەو زمانانەوە دەروازەی هەموو جۆرە هونەرێکی وێژەیی بە جارێکی لەسەر کرایەوە. ئەحمەد موختار بەگ لاوێکی جوانچاک و سووروسپی و مووزەرد و چاوشین و شۆخ و شەنگ و رووخۆش و دەم بە پێکەنین و باڵابەرز و تەڕپۆش و دڵتەڕبووە، هەروەکو لە مەیدانی ئازایەتی و هۆشیاری و زرنگی و سوارچاکی و راو شکارو سەیران و نیشانەئەنگاوتندا پاڵەوانێکی ناسراوبووە لە کۆڕی جوامێری و یاریکاری و دەستی هەژاران گرتن و دڵنەرمی و بەزەیی و چاکە و خێرەمەندی و جوامێریش دا کەسایتیەکی بێوێنە بووە.

ئەحمەد موختار بەگی جاف لەبەرئەوەی‌ لەبنەماڵەیەکی‌ دەسەڵاتدار و بەناوبانگی‌ جافە، تێکەڵی‌ ڕامیاری و کاروباری‌ دەوڵەتیش بووە. لەڕووی‌ کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی‌ خۆشەویست و خێرەومەند بووە. لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا هاوسەری بۆخۆی پێکەوەناوەو لە ١٩٢٢دا بووە بە قائیمقامی‌ ھەڵەبجە، لە ١٩٢٤دا کراوە بە نوێنەر و لە کۆڕی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی و لە (پرلەمان) ئەرکو کاری خۆی وەکو هەڵ بژێردراوی هەڵەبجە تا ساڵی ١٩٣٥ .

لە ٥ی شوبات‌ی ١٩٣٥ و لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا کە لەسەر رووباری سیروان دەی هەوێت بە کەڵەك بەپەڕێتەوە لە لایەن چەند ناپاکێکی دڵ رەق وناپاکەوە دەکوژرێ، و تەرمەکەی لە تەنیشت گۆڕی تاھیر بەگی‌‌ برای و لە گۆستانی عەبابەیلێی‌ نزیکی‌ ھەڵەبجە بە خاك دەسپێردراوە.

ئەحمەد بەگ دوو کوڕ و سێ کچی لە پاش بەجێ ماوون، ناوی کوڕە گەورەکەیان غاندی و بچووکەکەیان ئەفراسیاب بەگە، و کچێکیشی بە ناوی شەمسە و کچێکی تری ناوی حەمیدە یە

بڵگە ویدئۆیەکی  کەناڵی  ک ن ن ، لە سەر ژیانی ئەحمەد موختار جاف

١

٢

٣

٤

سەر چاوە : دیوانی (ئەحمەد موختار بەگی جاف)، بەرگی دووەمی ساڵی ١٩٦٩ ..

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert