بۆ مێژوو

بۆ مێژوو

لە مێژەوە شانم داوەتە بەر خوێند نەوەی هەندێک کتێب وبابەتی وەک ، ڕۆمان و چیڕۆک ودیوانی شێعری شاعیران ومێژوو پەندو ووتەی ناو داران وهد . یەکێک لەو بابەتانەی کە زۆر بەڵامەوە خۆش و بۆنی رەسەنایەتی لێدێت و شا جونی ناو کتێب خانەی کوردی یە بەلامەوە ،ئەویش رەشتەی مەرواریەکەی گەلی کوردە کە لە لایەن مامۆستا عەلادین سەجادیەوە کۆکراوەتەوە وبەچاپی گەیان دوە بۆ نەوەکانی وەک میراتێکی بەنرخ بەجێماوە . رەشتەی مەرواری ناوی خۆی هەر لە خۆی جوانە . من نامهەوێت لە سەر رەشتەی مرواری هیچ بەڵێم ناشتوانم هیچ بەڵێم تەنها خوێنەر کاتێک خۆی دەست ئەکات بەخوێند نەوەی ولەناو دەریای مرواری وشەدا دەکەوێتە مەلە لە نەرخی تێدەگات .من بە هەزاران وشەی جوان وسەدان ووتەو دێری نایاب وبەنرخم خوێندۆتەوەو لام شیرین وپڕمانا وبەهێزن . بەڵام لێرەدا بابەتێک هەیە کە رێک لە گەڵ ئەم ڕۆژگارەدا دەگونجێت دەیگێر مەوە . مامۆستا عەلادین سەجادی لە زمانی یەکێک لە هاواڵەکانی خۆی لە ژێر بۆ مێژوودا تۆماری کرد وە . لێرەدا وەک خۆی منیش لە رەشتەی مەرواری دا بۆ تۆی خوێنەری ئازیزی دە نوسمەوە .

مامۆستا دەڵێ :

بۆ مێژوو

ـ جەمال عارف بۆی گێڕامەوە وتی:

ساڵی 1932 لە سولیمانی بەناوی مەولووییەوە کۆبوونەوە یەک لەمزگەوتی گەورەداکرا و هەندێ قسەو باسی نهێنی لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ چەند کەسێکا کرا. شێخ مەعموود کاغەزێکی بۆ شێخ ئەحمەدی بارزانی و هەندێ لە سەروک عەشرەتەکانی وڵاتی بادینان نووسی کە ئەوان لە وڵاتەوە شێخش لە وڵاتی ئەم لا قۆڵ بکەن بە قۆڵی یەکاو بە هەموویانەوە بچن بەگژ حوکمەتی ئەو وەختەدا بۆوەرگرتنی حەقی کورد. وتی : ئەم کاغەزە درا بەمن کە من بچم بیگەینم ووەڵام بێنمەوە. وتی : رۆیشتم بەبێ دەنگی وچاوم بەگەڵێ لەو رەئیس عەشرەتانە کەوت و کاغەزەم دانێ .

ماجد مستەفا ئەو وەختە قائمقام بوو لە ئامێدی ، بەناوی هاووڵاتی و زابتی ودۆستایەتیەوە بووم بەمیوانی ئەو. پێی وتم جەمال چۆن هاتووی بۆ ئەم وڵاتو؟ وتم بۆ گەران وبۆ دیدەنێ تۆ . یەك دوو ڕۆژی تری پێچوو دیستان لێی پڕسیمەوە چۆن هاتووی بۆ ئەم وڵاتە ؟ منیش هەر بەو جۆرە وڵامەم دایەوە وەمانەوەشم ئەو چەند ڕۆژە لەوێ بۆ ئەوە بوو کەرئیس عەشرەتەکان هەمووپێیان وتم ئێمە لەگەڵ ئەم بزوتنەوەیەداین. پاش چەند ڕۆژێک وەرەوە جوابی کاغەزەکەشت ئەدەینەوە بۆ شێخ موحموود .وتی : ئەوەندەم زانی ماجد دەستی برد یەکەیەکە ئەو کاغەزانەی کەمن هێنا بووم بۆ سەرۆکی عەشرەتەکان و زۆر بەنهێنیش ئیشەکەم گرتبوو دەریهێنا وخستیە بەردەستم. وتی: هەر وا لە شوێنەکەی خۆم وشک بووم. بەشوێن ئەوەدا دەستی برد کاغەزێکی تری دەرهێنا کە لەلایەن “ موتەسەرفی“موسلەوە نێرراوە تەسەر ئەو کە بەو ناوەوە قائمقام بمگرێ بەباڵبەستی بمنێرێ بۆ موسڵ و لەوێوە بمنێرن بۆ بەغدا .

وتی: کەئەمەم دی هەر بەجارێ وشک بووم .وشک بوونەکەم لە ترسی گرتنەکەنەبوو ،لەوە بوو کە من ئەم ئیشەم زۆر بەنهێنی گڕتوە،کەچی بەمجۆرە بڵاو بوەتەوە.وتی : ماجد پێی وتم جەمال ئەگەر تۆ راست ئەکەی وەرە وە ئەوا ئێستە من پیاوی حوکومەتم ، لەم دەقیقەیە زیاتر نییە تفنگ ئەکەمە شانم ، ئەوا ئارارات دیارە پێکەوە ئەچین وئەدیەنە شاخ.چیمان پێ بکرێ ئەیکەین .خەڵکی تریش لەوێ هەیە لەگاڵ ئەوان دەست ئەکەین بەئیش کردن. تۆ هاتوویت بۆ لای ئەمانە ، ئەمانە هوموودڕۆ ئەکەن .هەموویان لە ژێرەوە لەگەڵ حوکومەتن. یەکەیەکە ئەو کاغەزە نهێنیانە کە تۆهێناوتە بۆ ئەوان ، هەموویان هێناوە بۆ من. بەوەشەوە نەوەستان خەبەری ئەم هاتنەتیان گەیاندۆتە بە موتەسەڕفی موسڵ . ئەویش بەفەرمانێکی رەسمی کروویەتە سەر من کە بتگرم و بە باڵبەستەیی بتنێرم .ئەمەیە حالی ئەم سەڕۆکانە. بەبێ چڕپە بەو شوێنە دا کە هاتویت هەر بە شوێنەدا بگەرێوە و خەبەرەکە بەرەوە بۆ شێخ ، منیش ناتگرم ئەگەر سەریشم تێدا چووە. وتی: هەندێ پارەی دامێ خۆی لەگەڵم هات تا قەراخی شارەکە بەبێ ئەوە پۆلیس بزانێ رەوانەی کردم خستمیە سەر لارێگەیەک و وتی : لێرەوە بڕۆ.وتی : تا لەسنووری ئامێدی دەرچووم هەر بەلارێگا وبەتسەوە ئەهاتم .بەو جۆرە گەیشتمەوەوڵاتی سولەیمانی وچوومەوەبۆ لای شێخ وکارەساتەکەم تێگەیاند .

هەتا ئێرە تەواوی ئەو بابەتە بووکەباسم کرد ، دا خۆتان قازی بەن و حوکوم بەن بزانەم ئەو دەڤەرە و ئەو خێڵ و عەشرەتانەی ناو یان هاتوە لە خۆفرۆشیو خەیانت کەو توون ؟ کە ئێستا ساڵی ٢٠١٧ یەو چەندین ساڵ بە سەر ئەو بیر هێنانەوەیەدا تێپەر دەبێت ؟؟؟؟؟؟

13.05.2017وسوەکەل هەواڵ نێر

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert