جوگرافیای کوردستان ،گرنگترین زانیاری لەسەر شاری هەولێر بخوێنەرەوە!

جوگرافیای کوردستان ،گرنگترین زانیاری لەسەر شاری هەولێر بخوێنەرەوە!

 

شاری هەولێر و گرنگترین زانیاری دەربارەی بخوێنەرەوە!
سەر چاوە لە(دەنگی ئێمە ١٨،٠٢، ٢٠١٤) وەرگیراوە ، وە وێنەکەی بۆ زیاد کراوە و ناوی شقامو کۆڵانەکان کۆکراوەتەوە، جێی خۆیەتی دەست خۆشی لەو کۆمەڵە مامۆستایەی زانکۆی سلاحدین بکەین بۆ بابەتێکی هەستارو پێوست کە خەستویانەدە بەر دیدی خوێنەران ، هیوادارم بڵاو کردنەوەی لەلایەن وسوەکەل هەواڵ نێروەش بە بێتە خزمەتێک بەو کەسایەتە بەرێزانەو شاری هەوڵێر ومێژووی کەوناری نیشتیمانی گەلی کوردستان .

شاری هەولێروگرنگترین زانیاری دەربارەی بخوێنەرەوە !

C:\Users\Kamran\Desktop\NH.PNG

ھەولێر (اربیل) شارێکی دێرینی کوردستانە کە ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و لەعەینی حاڵدا پایتەختی ھەرێمی باشوری کوردستانە. شاری ھەولێر بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دەژمێردرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠٠ ساڵی پێش زایین. لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری، سۆلکیناونراوە بە ئوربیلم، وە لە نووسراوەکانی بابلی و ئاشوری بە ئەربائیلۆ ناودەبرا، کە بە مانای چوار خواوەند دەھات، لە سەردەمی بابلی شوێنی پەرستنی عەشتار بووە.

لە ھێڵکارییەکی خەتی بزماری ناسراو بوو بە (آی کشان کلاما) واتە (ماڵی خاتوونی ھەرێمەکە)، وە ھەر‌وەھا پەرستگایەک بوو بۆ پادشای ئاشورییەکان کە پەیکەرێکی پادشای پانیپاڵ و پەیکەری خواوەندی عەشتار کە لە بڕۆنز دروست کرابوو دۆزراوەتەوە.

بەھۆی گرنگی ئەم شارە، پادشای ئاشوری، سەنحاریب ھەستا بە پەنگاوکردن (خزن)ی ئاو لە تونێل(نۆین)ی دروستکراو بە بەردی مەڕمەڕ، کە لە گوندی مورتکیانی بەستۆڕە دەست پێدەکات تا دەگاتە ھەولێر، کە درێژی ئەم نۆینە (تونێلە) ٢٢ کیلۆمەترە لەژێر زەوی لێدراوە، لەبەر دەرکی ئەم نۆینە سەنحارێب بەردێکی ھەڵکەندراو‌ی بەجێ ھێشتووە و لەسەری نووسراوە (من سەنحاریبم، پادشای ئاشوری، ھەستاوم بە دروستکردنی سێ جۆگەی ئاوی لە چیای خانی بۆ شاری خاتوونە جوانەکە…)

جوگرافیا:

شاری ھەولێر دەکەوێتە ناوەراستی باشوری کوردستان. شوێنێکی گرنگ بووە لە کۆنەوە تا ئێستا. زۆربەی ناوچەکانی زەوی بە پیتە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری دەست دەدات. کەشوھەوایەکی چواروەرزەی ھەیە. ھاوینی گەرم و زستانی سارد.

دانیشتووان:

شاری ھەولێر زۆرینەی دانیشتووانی کوردن. کەمینەیەکی رەسەنی جیاواز ھەن کە بە ھەولێری (یاخود (ئەربلی)) دەناسرێن و لە رۆژگاری دەسەڵاتی عوسمانیەکاندا لە ناو قەڵای ھەولێر دا ژیاون و زۆربەیان مەئمووری دەوڵەت بوون, ئەمانە لە بەر زۆر ھۆکار زیاتر بە دیالێکتێکی تورکی دەئاخاوتن گەلێکیان بە رەچەڵەک ھەر خزم بوون لەگەڵ کوردی دانیشتووی دەرەوەی شار. پاش ھاتنی ئینگلیز بۆ عیڕاق و پچرانی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی. ئینگلیز لە دۆکومێنتە رەسمیەکانی خۆیدا ئەمانەی بە تورکمان ناساند بۆ جیاکردنەوەیان لە رەگەزی (تورک) پاش پەیماننامەی لۆزان و سیڤەر و دابرینی ویلایەتی مووسل لە دەوڵەتی تازە درووستبووی تورکیا بە سەرکردایەتی ئەتاتورک و لکاندنی بە (شانشینی عیڕاق)ەوە.

مێژووی کۆنی ھەولێر:

مەزندەکان بۆ ئەوە دەچن ھەولێر لە سنووری (٦٠٠٠) ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان بووبێ تا ئەمرۆش ھەر بەردەوامە. – لە ساڵەکانی (٢٣٧١-٢٣١٦ پ.ز) وبە مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داھات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری ھێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی گەیشتوونەتە ھەولێر و دەستی بەسەرداگیراوە.

– لەساڵانی (٢١٥٠-٢٠٥٠پ.ز) بووە بە بنکەیەکی سەرەکی لە دەوڵەتی گووتییەکان کە لە نەتەوە دێرینەکانی زاگرۆسن.

– لە ساڵانی (٢٠٥٠-١٩٥٠ پ.ز) کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی خانەوادەی سێھەمی ئیمپراتۆریەتی ئووری سۆمەرییەوە.

– لەساڵی (١٦٠٠-پ.ز) و دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی کاشییەکانەوە، کە مەزەندە وایە لە ھۆزە دێرینەکانی کورد بووبن.

– ھاوکات دەوڵەتی ئاشووریش لە باکوور دامەزرا و چەند ھۆزێکی تری وەکو میتانی و خۆرییەکان دەسەڵاتیان لەو ناوەدا پەیدا کرد لە ناوچەکانی ئاشوور و ھەولێر و کەرکووک لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی میتانییەکاندا بوون.

– لە رۆژگاری فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکانەوە لە (٢٥٠٠-٦١٢ پ.ز) ھەولێر لە ئەوپەڕی گەشەسەندن و پێشکەوتنی دابوو، ئەوکاتە پایتەختی ئایینی ئاشوورییەکان و تەختی خوداوەندی عەشتار (عەشتار ئەربیلا) پەرستگای ئاشوورییەکان بووە، ناوی ھەولێر لە نووسراوە مێخیەکانەوە بە شێوەی (ئی-کشان-کلاما) ھاتووە کە دەکاتە (ماڵی خانمەکەی ھەرێم) کە سەرچاوە و ھێمای سەرکەوتن بووە و (عەشتاری نەینەوا)ش خوداوەندی ئەڤین و رابواردن بووە.

– ساڵانی (٧٠٥-٦٨١ پ.ز) , لە دوای سەرگونی ئەکەدی سەنحاریبی کوڕی بووە بە فەرمانڕەوا، ئەو پادشایە لە دووری (٢٠) کیلۆمەترەوە لە رووباری بەستۆڕەوە ئاوی بۆ شارو قەڵای ھەولێر راکێشاوە، کە بە جۆگەی سەنحاریب ناسراوە و بۆ ئەو سەردەم کارێکی دەگمەن و مەزن بووە.

– ساڵی (٦١٢پ. ز) ئیمپراتۆریەتی میدیا دامەزرا و ھەولێریش کەوتە نێو ئەو ئیمپراتۆرییەتەوە و بووە بە بەشێک لە بنکە و ناوەندی دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتۆرییە.

)- دوای ئەمە ھەولێر بووە بە بەشێک لە دەوڵەتی ھەخامەنشی (ھەخا‌مەن

– لە ساڵی (٣٣١پ ز) و بە فەرماندەی ئەسکەندەری مەزنی مەکدۆنی و لە شەڕی (ئەربیلا) یان گوگمەلا (Gaugamela) کە ھەڵکەوتەکەی نزیکەی سەد کیلۆمەتر لە رۆژاوای ھەولێر مەزەندە دەکرێت نزیک رووباری گۆمەلی ناوچەی گۆرانەتی!!) ئیمپراتۆریەتی یۆنانی بەسەر دارای شای ھەخامەنییەکان زاڵبوون و ھەولێر بووە بەشێک لە مولکەکانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە.

– لە پاش مردنی ئەسکەندەر لە ساڵی (٣٢٣-پ.ز) لە شاری بابل، ھەولێر (تێکڕای عێراق و سووریا)ش کەوتنە ژێر دەسەڵاتی (سلۆقس) کە یەکێک بووە لە فەرماندەکانی ئەسکەندەر، ئەم فەرمانڕەوایە ھەولێری زۆر ئاوەدانکردۆتەوە و خزمەتی کردووە.

– لە ساڵانی (١٤٨.پ.ز-٢٢٦ز) فارسەکان توانیان بەسەر سلوقییەکاندا زاڵ بن کە بەر لەوکاتە حوکمڕانی ھەولێر بوون، ئەم فارسانە دەوڵەتێکی فیدراڵییان دامەزراند کە لە چەند میرنشینێک پێکھاتبوو وەک میرنشیینەکانی (رەھا (ئورفا), تەدمور, شنگار, حەزەر (ھەترا), دواتریش حەدیاب (ئەدیابین))، ھەولێر گرنگترینی شارەکانی میرنشینی حەدیاب بووە. ئەم میرنشینە ‌(لە نێوان ھەردوو زێی گەورە و گچکە دامەزراوە) میرەکەی (ئیزات) بووە، لە میرە بە ناو و مەزنەکانی فارسان بووە، مافی لەسەرکردنی تاجی بەرز و خەوتنی نێو چوار پایەی زێڕینی ھەبووە، ئەم پلە و پایەی بە خەڵات پێدرابوو لەلایەن پادشا (ئورتەبانی سێیەم), کە ھاوکاریی بووە بۆ گەیشتن بە تەختی پادشایی.

– ساڵی (٨٣پ.ز) و بۆ ماوەی (١٠) ساڵێک لە رۆژگاری (تیگران شا)ی ئەرمەنی ھەولێر کەوتە ژێر رکێفی سوپای ئەرمەنەوە. -سالی ٤٤ زایین ھەولێر بووە پێتەختی ئەدیابین و شاژن ھیلین کە ئایینی جوولەکەیان پەرەو دەکرد. [١] – لە دوای چەن پەلامار و ھێرشێکی رۆمانەکان و بەناوبانگترینیان ھێرشی پادشا (کەراکولا) بوو ساڵی (٢١٦٧ز) ھەولێر داگیرکراو، فارسەکانی وەدەرناو لە ناوی بردوون، ئەو پادشایە ستەمکارە ئەوەندە دڵڕەق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسەکانیشی ھەڵتەکاندوون، ساڵی (٢٢٦ز) لە رۆژگاری (شا ئەردە شێر)ی ساسانی، لە مەدائینەوە پەلاماری ھەلێر دراو، ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان و پەرستگای ئایینی زەردەشتیی لێ درووستکرا، ھەندێ لە پادشاکانی ساسانی جەور و ستەمیان دەرھەق بە گاور و فەلەکان کردوون، لە دوایین ساڵەکانی فەرمانڕەوایی ئەم دەوڵەتە، ھەولێر و زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەر گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی توند و خوێناوی بوون، تا ھەڵکەوتنی بانگی پیرۆزی ئیسلام.

– ساڵی (٦١٢ ز) لەترسی پەلاماری سوپای ئیسلام، ساسانییەکان مەدائین و ھەولێر و زۆربەی ناوچەکەیان جێھێشتن.

– ساڵی (١٦ی کۆچی) و لە رۆژگاری (خەلیفە) جێنشین (عومەری کوڕی خەتاب) بە فەرماندەی (عوقبەی کوڕی فەرقەد) لەشکری ئیسلام گەیشتە ئەو ھەرێمە و ھەولێر و نەینەوا و زۆربەی ھەرە زۆری ناوچەکانی دەورووبەر کەوتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلام.

– ساڵی (١٣٢ی کۆچی) و لە نزیک ھەولێر و لەشەڕی (زاب)ی یەکلاکەرەوە، عەباسییەکان سەرکەوتن بەسەر ئەمەویەکاندا و ھەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەباسییەکانەوە.

– لە رۆژگاری دەسەڵاتدارێتی بوەیھییەکان لە بەغدا (٣٣٣-٤٤٧ی کۆچی) کوردە ھەزبانییەکان توانیان میرنشینێکی بەدەسەڵات لە ھەولێر دابمەزرێنن، ھەولێر لەم سەردەمەدا پێگە و بایەخی شایستەی خۆی وەرگرتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی و ئاڵووێری بازرگانیی پتەوی لەگەڵ میرنشینەکانی حەمەدانیەکان و عو‌قێڵیەکاندا لە موسڵ و شام ھەبوون.

– ئەم میرنشینە درێژەی کێشا تا ھەڵکەوتنی (عیمادەدینی زەنگی) لە موسڵ لە ساڵی (٥٢١ی کۆچی) کە توانی کۆتایی بەم میرنشینە بھێنێت و تەواوی ناوچەکەی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.

– ساڵی (٥٣٩ی کۆچی/١١٤٤ی زایینی) زێنەدینی عەلی کوچک کوڕی بەکتەکین کە فەرمانداری قەڵای موسڵ بوو لە سایەی عیمادەدینی زەنگی، توانی میرنشینێکی سەربەخۆ لە ھەولێرو دەورووبەریدا دابمەزرێنێت و بە میرنشینی بە کتیکی ناسرا.

– ساڵی (٥٦٣ی کۆچی/١١٦٨ی زایینی) زێنەدین عەلی کوچک کۆچی دوایی کردو کوڕە بچووکەکەی (زێنەدین یوسف) دەسەڵاتی وەرگرت، پاشتر لە ساڵی (٥٦٨ی کۆچی/١١٩٠ی زایینی) مزەفەرەدینی گورگە بۆری کوکبری برای بوو بە فەرمانڕەوای میرنشینی ھەولێر، لە سایەی حوکمڕانی میر مزەفەری ئەتابەگ میرنشینی ھەولێر بوو بە بەھێزترین و ناودارترینی میرنشینەکانی ئیسلامی و ئەو پەڕی پێشکەوتن و گەشەی زانستی و ئاوەدانی و دەسەڵاتی ھەبوو، ماوەی حوکمڕانیەتی لە نێوان (٥٨٦ک-٦٣٠ک/١١٩٠ز -١٢٣٣ز) درێژەی کێشا، مزەفەرەدین بەیعەتی دا بە پێشەوای کوردیی سەلاحەدینی ئەیوبی و پتر لێی نزیک بۆوە بە خواستنی (رەبیعە خاتوون)ی خوشکی سەلاحەدین، لە رۆژگاری شا موزەفەردەین فەرماندارێتی میرنشینی ھەولێر گەیشتە ئەوپەڕی ھێز و دەسەڵات و تەواوی ناوچەی شارەزوور کەوتنە نێو دەسەڵاتی ئەو میرنشینە کە ھەر لە زێی گەورەوە تا سلێمانی و داقوق دەگرێتەوە. سوڵتان موزەفەر پیاوێکی خێرخواز و زانست پەروەر و دادپەروەرێکی لە خواترس وخزمەتکاربووە، لە رۆژگاری ئەودا یادە ئاھەنگەکانی مەولوودی پێغەمبەر کراوە و شەوانە تا بەرەبەیان چراخان ھەڵکراون و ئاھەنگ و خێروشادی بەردەوام بووە، ھەولێر بووە بە رووگەی زانا و دانا و ھزرەوان و پیاوانی زانست و فەلسەفە و مێژووناسان و دەیان فێرگە و قوتابخانە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری و چاودێری کۆمەڵایەتی لەو شارەدا کراوەتەوە, خزمەتێکی زۆری ھەولێر کراوە و ئەو پەڕی ئاوەدانی و پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە،ھەولێر لەو رۆژگارەدا لە چەرخی زێڕینیدا بووە. دیاریترین شوێنەوارەکانی ئەو سەردەم منارەی چۆلی و قوتابخانەی موزەفەرییە و بازا‌رگاکانی قەیساریەی ھەولێرن.

– دوای وەفاتی سوڵتان موزەفەرەدین لەساڵی (٦٣٠ی کۆچی/١٢٣٣ی زایینی) میرنشینی ھەولێر چووەوە ژێر سایەی خەلیفە موستەنسیر بیلای عەباسی و لەساڵی (١٢٣٥ی زایینی) لەشکرێکی بە فەرماندەیی (ئەبوفەزیل ئیقبالیشەڕابی) ناردە سەر ھەولێر و داگیری کرد.

– ھەولێر لە رۆژگاری موزەفەردەین و لە دوای وەفاتیشی دوچاری پەلاماری مەغۆلەکان بووە.

– دواتر لە دوای رووخانی دەوڵەتی عەباسی بەدەست مەغۆلەکانەوە، لە ساڵی (٦٥٦ی کۆچی/ ١٢٥٨ی زایینی) ئیتر ھەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوای مەغۆلەکانەوە.

– لە ساڵی (١٣٣٧ی زایینی) کەوتە ژێر دەسەڵاتی مەغۆلە ئیلخانییەکانەوە دواتریش جەلائیریەکان.

– پاشان کەوتە ژێر رکێفی فەرمانڕەوایانی قەراقویونلو (کە ئالاکەیان وێنەی بەرخی رەشی لەسەر بوو) وئینجا لە ساڵی (١٤١٠ی زایینی) کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئاق قویونلو (خودان ئالای بەرخە سپی) ئەمانەش لەو ھۆزە تورکمانانە بوون کە لایەنگر و جێگرەوەی مەغۆلەکان بوون.

– ساڵی (١٥٠٨ی زایینی) کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەویەکان، تا شکانی سوپای فارس لە بەرامبەر ھێرشی سوپای سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی.

– ساڵی (١٥١٤ی زایینی) لە دوای شەڕی چالدێران و سەرکەوتنی لەشکری سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی، ھەولێر و ئینجا ھەموو عێراق کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلییەوە. – حوکمڕانی ھەولێر بۆ ماوەیەک بە فەرمانی سولتانی عوسمانی درا بە میر حوسێن داسنی میری شێخان. دواتر میرانی سۆران بوون بە حوکمران. -پاش ١٨٨١ لە دەورانی سولتان عبدالمجید ھەولێر بوو بە سنجاق (لیوا) لە سنووری ویلایەتی موسل و یەکەم شارەوانی تێدا دامەزراو و فەرمانگەی تاپۆو گومرگ پێکھێنران تورکی عوسمانی کرا بە زمانی رەسمی لە دەزگاکانی دەوڵەت.

– ئەم ھەرێمانە تاساڵی (١٩١٧ی زایینی) لەژێر دەسەڵاتی عوسمانلییەکان مانەوە، – لە دوای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانی و لەپاش پەیمانی سایکس-پیکۆ و لە بەھاری ساڵی (١٩١٦ی زایینی) بە فەرماندەیی لیوا (پاراشۆف) ھێزەکانی روسیای ھاوپەیمانی لە رێگەی خانەقین و ورمێ بە مەبەستی داگیرکردنی بەغدا رەواندزیان داگیر کرد. پاشان بەھۆی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە روسیا لەو ھەرێمە کشانەوە.

– ساڵی (١٩١٨ی زایین) و لەدوای داگیرکردنی بەغدا لەلایەن ئینگلیزەوە ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئینگلیز و کابتن ھای بوو بە حوکمڕانی ھەولێر. بەلام رەواندز دووبارە کەوتەوە دەست ھێزی عوسمانیەکانەوە بۆ دوو سال بووە پێگەی سەربازی ئەفسەرێکی تورک بە ناوی ئۆزدەمیر . – ساڵی (١٩٢١ی زایین) لە دوای دروستبوونی حکومەتی عێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور بە دەوڵەتی عێراق، ھەولێر کرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەدە فەندی عوسمان) یەکەم موتەسەریف (پارێزگار)ی ھەولێر بووە.

– ساڵی (١٨٥٨ی زایینی) شارەوانی ھەولێر دامەزراوە و یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغای عەبدولوەھاب) بووە.

– ساڵی (١٩١٣ی زایینی) یەکەم شەقام لە نێو شاری ھەولێر قیرتاوکراوە.

– ساڵی (١٩٢٨ی زایینی) یەکەم یانەی فەرمانبەران لە ھەولێر کراوەتەوە.

– ساڵی (١٩٣٢ی زایینی) و بۆ یەکەمجار کارەبا گەیشتۆتە شاری ھەولێر.

– ساڵی (١٧٧٥ی زایینی) گەرماوی قەڵاتی ھەولێر درووستکراوە و خەڵکی ھەولێر لەم گەرماوەدا خۆیان شتووە و بۆ ئەم مەبەستە بیرێک لە قەڵات لێدراوە کە قووڵییەکەی (٦٠) مەترو کەمەرەکەی (٥) مەتر بووە.

 

مێژووی ھەولێر بە کورتی:

منارە کۆنی ھەولێر

سەرەتا ناوچەی ھەولێر شوێنێکی کشتوکاڵی بوو کۆمەڵی خەڵکی تیا دەژیا و وەکو گوندێکی بچووک وابوو.

– لە سەدەی سێ یەمی پێش زاین ،سۆمەریەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست لەم ناوچەیە کە پادشایەکەیان حامورابی بوو.

– پاش لە لەناوچوونی مەملەکەتی ئاشووری (سۆمەری) ،ھەولێر کەوتە ژێردەسەڵاتی فارسەکان.

– لە سەردەمی دەسەڵاتی فارسەکان ، ھەولێر ببوو بە مەرکەزێکی گرنگ لەم ناوچەیە.

– پاشان داگیرکەرانی ڕۆمانی بەدووایی داھات ،لە شەڕێک دا (گاومێلا) نزیک ھەولێر ،ھێزەکانی ئەسکەندەری مەکدۆنی توانیان سەرکەون بەسەر پارتە ھەخامنیەکان و(داریۆشی سێیەم).

– لە سەدەی سێیەمی زاینی ئاینی مەسیحی لە ھەولێر بڵاو بۆوە.

– لە ساڵائیسلامی گرتە باوەش و تێدا بڵاو بۆوە.

– پاشان ئیمارەتی ئەتابەگی (١١٢٨-١٢٣٢)زاینی فەرمانڕاوای ئام ناوچەیان دەکرد و ھاودەست لەگەڵ دەوڵەتی ئەیووبی ،وە لە ساڵی(١١٩٠) زاینی لەسەردەمی سوڵتان موزەفەرەدین گوگبوری ،ھەولێر پێشکەوتنێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و بیناسازی بە خۆوە بینی ،چەندەھا زاناو ڕۆشنبیری تیا ھەڵکەوتن و خەڵکی دیکەش بۆ فێربوون دەھاتن بۆ ھەولێر. سولتان موزەفەر زاوای صلاح الدین ئەیوبی بوو.

– (١٢٣٢)زاینی فەرمانڕەوای عەبباسیەکان ھاتە کایەوە.

– لە ساڵی (١٢٥٨) زاینی، پاش یەک ساڵ لە گەمارۆدانی شاری ھەولێر لەلایەن مەغۆلەکانەوە،توانیان داگیری بکەن،ھەتا ساڵی(١٤١٠ز) خایاند.

– (١٤١٠-١٥٠٨)زاینی ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی قەرەقۆینلۆو ئاق قۆینلۆی تورکمانی.

– لە ساڵی (١٥١٧ز)فە رمانڕەوای عوسمانیەکان دەستی پێکرد ،درێژەیی کێشا ھەتا ساڵی ١٩١٨ز.

– ١٩١٨ز سوپای بەریتانی ھاتە ناو شاری ھەولێر.

– ١٩٢٥ز ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی قەزائی بەغدا.

– ١٩٧٤ز ھەولێر بوو بە پایتەختی ناوچەی حوکمی زاتی کوردستان.

– ١٩٩١ز پاش شکانی سوپای ڕژێمی بەعس و کشانەوەیان لە ناوچەکانی کوردستان ،ھەولێر بوو بە پایتەختی کوردستانی عێراق .‌ – ٢٠١١ز کورانکاری زۆر لە ھەولێر کراوە وە ک دروستکرنی سە داھا تە لار وبازاری نوی بردە باز و جادە وشارە کانی جینشینکردن , بە لام تائیستا بایە خیکی ئە وتۆی بی نە دراوە لە لایە نی میزوویی , بۆیە شوینە وارە کانی ھە ولیر جاویان لی بۆشراوە و فە راموش کراون.

ھاوینەھەوارەکانی ھەولێر:

١ـ ھاوینەھەواری شەقڵاوە:

ھاوینە ھەواری شەقڵاوە دەکەوێتە لای باکوورو دەکەوێتە نێوان ھەردوو چیای سەفین (٩٦٠م) و چیای سورکە و، پلەی گەرمای لە ھاویندا دەگاتە ‌(٣٠-٣٥) پلە و، لە زستاندا دەگاتە -١٠ ژێر سفر. لە شەقڵاوەدا داروباری چر بەدی دەکرێ، کە پێکھاتووە لە داری (خۆخ و جوێز و ترێ و ھەنار و ھەنجیر…)وە بازارێکی گەورەی تێدایە کە جۆرەھا خواردەمەنی و سەوزە و میوەی و بەوشک کراوەیی وەکو کوێز و ھەنجیر و قەیسی. ساڵانە بەسەدان گەشتیار ڕوو لە شەقڵاوە دەکەن بەھۆی دیمەنی سەرنج راکێشی و ئاووھەواکەی.

٢ـ ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ:

ئەم ھاوینە ھەوارە ١٣٠کم لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر دوورە و، بەیەکێک لە ھاوینەھەوارە سەرنج راکێشەکانی ھەرێمی کوردستان دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و برادۆست بەدرێژایی١٢کم، شوێنەکە بەبەرزی ٨٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بڵندە و، پلەی گەرمای دەگاتە ٣٥ پلە لە ھاویندا و، -١٠ لە زستاندا. لەم شوێنەدا دوو ڕووبار بەیەک دەگەن، یەکیان لە دۆڵی ئالانە سەر بەناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێ،لەگەڵ ئەویتریان کە لە شارۆچکەی ڕەواندوز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەھێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتی شاخاویەکەی و داروبارە جۆراو جۆرەکەی، بۆتە شوێنی گەشتوگوزار کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن.

، ٣ـ ھاوینەھەواری بێخاڵ

ھاوینە ھەواری بێخاڵ ١٤٠کم لە چەقی ھەولێرەوە دوورە و، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی گەلی عەلی بەگ و، لە دووری ١٠کم لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی ڕەواندوز وە پلەی گەرمای لە ٣٢ پلە بەرز نابێتەوە لە ھاوین دا . دەتوانین بگەین بە بێخاڵ لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ یان لە ڕێگای ڕەواندوز . لەم ھاوینە ھەوارە تافگەیەکی ڕوون و گەورە ھەیە کە بە درێژایی شاخەکەی داپۆشیوە، شوێنێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە، خەڵکی لە سەرەتای بەھاردا ڕووی تێدەکەن تا کۆتایی ھاوین.

٤ـ ھاوینەھەواری جندیان:

ئەم ھاوینە ھەوارە ١٤٧ کم لە چەقی ھەولێرەوە دوورە و، ٥ کم لە شاری دیانا دوورە، وە دەکەوێتە لای خوارەوەی چیای ھندرێن ،پلەی گەرمای لە ھاوین دا دەگاتە ٣٢ پلە. ھاوینە ھەواری جندیان ناوبانگی بە چاوی ئاوی سیحری دەرکردووە (عیون الماء السحریە)بە ھۆی بوونی ئەشکەوتێک، کە تێیدا ئاوی تێدا ھەڵدەقوڵێ و، بۆتە شوێنی سەرەنجی گەشتیاران.

٥ـ ھاوینەھەواری حاجی ئۆمەران:

دەکەوێتە باکووری شاری ھەولێر بە دووری ١٨٠ کم ،پلەی گەرمای دەگاتە ٣٠ پلە لە ھاویندا. ئەم شوێنە بەسەوزایی چیاکانی ناوبانگی دەرکردووە، ھەروەھا بەسروشتەکەی و ھەڵقوڵاوەکانی بەتایبەتی سەرچاوەی ئاوی کانزایی شێخی باڵەکیان کە خەڵکی سەردانی دەکات بۆ چارەسەری ھەندێ نەخۆشی وەکو (جگەر و پێست)، بۆیە لە ھاوین دا ئەم شوێنە ناودەبرێت شوێنی گەشتوگوزاری چارەسەری .

سەری رەش و پیرمام ٦-

دوو ھاوینەھەواری گرینگی نزیک شاری ھەولێربوون،‌ هه‌ر چه‌نده‌ که‌ پێشبینی ده‌کرا لە دوارۆژدا گرنگیەکی تایبەتیان هەبێت بەوەی کە نزیکترین و جوانترین ھەڵکەوتیان ھەیە بۆ شارەکە. به‌ڵام ئێستا پیرمام ( مه‌سیف ) بە حیزبی کراون و دەتوانین ناوی ئەنفالی سرووشتی لە سەر دانێین .‌

گرنگی شاری ھەولێر:

دەکەوێتە ناوەڕاستی باشووری کوردستان و شارەکانی دھۆک، کەرکووک و سلێمانی بە یەک دەبەستێتەوە.

زۆربەی ناوچەکانی زەوی بە پیتە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری دەست دەدات.

کۆمەڵێک شوێنەواری گرنگی تێدایە، گرینگتریان قەڵا و منارەن.

پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێراقە (باشووری کوردستان).

کۆمەڵێک ڕێکخراو و دەزگای ناحکومی و نێودەوڵەتی لێیە و ھەروەھا بارەگای ڕێکخراوی نەتەوەیی لێیە.

کۆمەڵێک نەتەوە و ئاینی تێدایە وەکو کورد، ئاشووری، تورکمان، موسڵمان و کرستیان..

ھەموو سەندیگاکانی تایبەت بە مامۆستایان، ئەندازیاران، جوتیاران، ھونەرمەندان و ھتد تێدایە.

دوو زانکۆی گەورەی تێدایە، زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی ھەولێری پزیشکی[٢]، ھەروەھا چەند پەیمانگەیەکی لێیە بە ھەموو بەشەکانییەوە.

چەندین باڵاخانەی ڕۆشنبیری و ھونەری لێیە وەکو ھۆڵەکان و سینەما و کۆشکی ھونەر و کتێبخانە و ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامە ‌و گۆڤار بە ھەر چوار زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و تورکمانی دەردەچێت.

کۆمەڵێک کارگەی بەرھەمھێنانی جۆراوجۆری لێیە وەکو کارگەی دەواجن و و عەلەفی ئاژەڵ.پێشتر کارگەی ئەلبان و مافور و جگەرەشی لێ ھەبوو بەڵام لە پاش ٢٠٠٠ ھەرسێکیان (فرۆشران) و دران بە کەرتی تایبەت.

کۆمەڵێک یەکەی تەندروستی و نەخۆشخانەی گەورەی لێیە ،ھەروەھا چەندین کۆگای دەرمان و پێداویستی تەندروستی لێە.

بوونی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بۆ گواستنەوەی ئاسمانی.

بوونی دەزگاکانی خزمەتگوزاری بە شێوەیەکی فراوان، وەکو شارەوانی و ئاو و کارەبا، زێراب، ڕێگاوبان، پۆستە و تەلەفۆن.

بوونی کۆمەڵێک بانکی ناوەندی و مەرکەزی و نێودەوڵەتی، وەکو بانکی ڕەشید و ئاراس و کوردستانی نێودەوڵەتی ….ھتد.

بوونی کۆمەڵێک پارک و باخچەی دڵگیر، وەکو پارکی سامی عەبدولڕەحمان و گلکەند و ڕوناکی.

کۆمەڵێک مۆڵی گەورەی لێیە وەکو: ماجیدی مۆڵ، فامیلی مۆڵ، نازەمۆڵ، نیوستی

 

گەڕەکەکانی شاری ھەولێر:

قەڵات / ///

خانەقا / عەرەب / تەعجیل / مستەوفی / تەیراوە / سەیداوە / سێتاقان / مەنتکاوە

١ئازادی / ٢ئازادی / نووسەران / منارە / شۆڕش / کووران (رزگاری) / زانیاری / ئیسکان / ڕووناکی / باداوە / سەیداوە (ئاشتی) / کۆماری / ڕاپەرین/ نەورۆز (عەسکەری) / کوردستان (حی سەدام) / ئە ندازیاران / شەھیدان / مامۆستایان / شورتاوە / مەلایان / کوێستان / ١ ڕزگاری / ٢ ڕزگاری / سەلاحەددین / برایەتی / موفتی / زانکۆ / کرێکاران / عەنکاوە (ئێستا ناحیەیە) / کورانی عەنکاوا / بەھار / سەروەران / حەوتی حەسارۆک / پێنجی حەسارۆک / شارەوانی / حەمرین / شاری خەونەکان / شاری ناز / شوقەکانی ھانا سیتی / خانزاد / چوارچرا / وەزیران / بە ختیاری / ھەولێری نوێ / نیشتیمان / ھەڤاڵان / چوارچرا / راستی / ژیان / ئاری / زێرین / شێخ ئەحمەد ///

One thought on “جوگرافیای کوردستان ،گرنگترین زانیاری لەسەر شاری هەولێر بخوێنەرەوە!

  1. گەرەکی مەنتکاوە و رۆشنبیری تێدانیە
    رەنگی هی تریش

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert