!!..: ٨ مارس وخۆڵکردنە چاوی ژنانەوە

!!..: ٨ مارس وخۆڵکردنە چاوی ژنانەوە

paeنازانم من : کەی ئا‌قڵ ئەبەم ؟ یان خۆ ئاقڵ موو بێ ئەوەی بەخۆم بەزانم ، لە هەوڵی ئەوەدام خەڵکانی تەریش بەرەو ئەقڵیەت بەرم ؟ کورد وەتەنی قسەی عەق رەقە ! کەواتە قسەی منیش دەبێ هەق بێ ! بۆیە لای زۆرکەس رەقە ..!ئەم باس ە هیچ پەیوەندیبە عەقو رەو مەقەوە نیە . ئەوەی من مەبەستمە بیڵێ م : ناراست گۆی مڕۆڤەکانە، بەبێ جیاوازی رەگەزو تمەن . ئاخر کێشيکە لەوەدایە کا تێک تاک وەدنگدێ ،رووناکاتە خۆی و هەڵەکانی خۆی نابینێ .کورد وەتەنی دەرزی لە شێفدا ئەبینێ بەڵام بە دوور بینیش گاسن لە چاوی خۆی دا نابینێت . وەختێکیش هەنگاوی یەکەم لە تاکەوە نەنرێت .کۆمەڵگا بەرە و هەڵدێردەروات، چاوەروانی کۆمەڵگا یەکی تەندروست مەبەن .هەموو ساڵ سێ سەدوشەستو پێنج رۆژە،رۆژێکی کە ناوی هەشتی مارسە و بەناوی رۆژی ژنان ناوزەد کراوە .وە هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا ،خۆمان بە مارکس و ئینگلیس ناگۆرینەوە وهەموومان خۆمان بە ماف ناسو نووسەرو دارێژەری پایەکانی مافەکانی مەرۆڤ بەگشتی و، مافی ژنان بە تای بەتی ئەزانین .هێندە بە چڕوپەری شۆر ئەبینەوە بۆ ناو بەرابەری ژن و پیاو و سەروەر یەکانی خێزان ،کە ژنان خۆیان بە قەرزداری پیاوان لەقەڵم ئەدەن .بێ ئاگالەوەی کە ئێمەی پیاوان بە هاوکاری وپەشت گیری ژنان لە گەورەتەرین هەڵەداین و ئەوە شێوەیە کە لەسەر کووت وبێ مافکردنی ژنان لە کۆمەڵگادا . ئێمە کە ئەمان هەوێت کۆمەڵگا ب ەرەو مەدنیەت بەرین ، کامە مەدنیەت ؟ ئەوەی کە ژنان خۆشیان ، خۆیان بە شەرەفی پیاوان ئەزانەن !؟ کێشەکە لێرەدایە ،کە ژن خۆی بەشەرەفی پیاو بەزانێ .کەواتە نابێ نەکۆڵی لەو راستیەش بەکەین ،کە هەر جۆرە جوڵانەوەیەکی ئازاد لە ژنانەوە دەچێتە خان ەی یاخیبوونەوە ودەبێتە مایەی کەڵ بوون ورووشاندنی شەڕەفی پیاوان .دالێرەدا ئەو راستیەمان بۆ دەر ئەکەوێت کە ژن بە هەڵەکانی خوودی خۆی وڕێگریەکانی پیاو توانای خاوەنداریەتی لە مافەکانی خۆشی نیە . کەواتە چارە نووسوی کەسایەتی وخێزانی تاکی ژن لە ژێر ئارەزوەکانی خوودی پیاودا ئەبێ. بەڵام بەلای منەوە شەرم نیە کە بەراستگۆی بەڵێم ژن تەنانەت خاوەنی جستەی خۆشی لە دەست خۆی دانیە . ئاخەر کەوانیە ؟ کوا لەو کۆمە ڵ گاسەقەتەی ئێمەدا ژنان خاوەنی بڕیاردان و جێبەجێکردنی تاقە ئارەزوویەکی خۆیانەن؟ .ئێمەی پیاوان : کە بمان هەوێت لەرووی کۆمەڵایەتیەوە ،بەشێوەیە کی بەرفڕاوان هەنگاو بەرە و چارەسەر کردنی تاکی ژن و خێزان وکۆمەڵ بەرین وخەونمان وەدی هێنانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی و تەندرووستە. ئەوە پێویستە و دەبێ ب ەرەو ئەو ئاقارە بەرۆین ، کە ژن لە و راستەیە تێبەگات کە وەک پیاوان مافی ئەوەی هەیە ، خۆی خاوەنی هەموو مافێکی کۆمەلایەتی و سیاسی و ئاینی و کلتوری و سروشتی خۆیەتی .وە پیاوان لەم پێناوەدا ، هەست بە سووکایەتیو کەم بوون نەکەن .وەک مافێکی سرووشتی رێزوهاوکاری پێشکەش کەن و لەو راستیە تێبەگەن کە ژن مڕۆڤە و نەک هەر بەتەنها ژن شەرەفی پیاو نیە ، بەڵکوپیاویش شەرەفی ژنە !.کە بەمان هەوێت لە رووی جنسیەوە پێناسەی شەرف بەکەین !! بۆچی دەبێ پیاون هەموو بڕیاردانی چارە نوسیان لە دەست خۆیان دابێ ؟ بەڵام ژنان ئەو مافەیان لێزەوت بەکرێت .پیاون کاتێک بۆیان هەیە لافی بیر روونی لێبەدەن ، کە لەوراستەیە تێگەیشتەبەن ، کە چارەنووسی ژن لە کۆمەل دا بە دەست خوودی ژن خۆی خۆ یەتی . یان خۆ ئەزم کر دنی ئەمە قورسە ومەحاڵە ؟ یان خۆ وەک نە جیب مەمفوز دەڵێت (حەقیقەت ئەوندەش قورس نییە بەڵام رزگاربوون لەجەهل وەک منداڵبوون بە ئازارە )ئەم وەتەیە زۆر بەنرخەو پێویستی بە هەڵ وەستە ل ەسەر کردەنە .باشە ئێمە کە هێندە لە راستیەکان بە تەرسین چۆن ئەتوانین بەرەو پێش بەچین ؟ کاتێک ئەگوترێت تاک پێکهێنەری کۆمەڵگایە : کام تاک ؟ ئایە ئەم دەستە واژەیە بەس بۆ نێرینەیە ؟یان بۆ هەردوو رەگەزە بەنێر ومێوە : کاتێک ئەتوانین لەمە دڵ نیابە بینەوە ،کە بەراستی مڕۆڤەکان تاک بەتاک بەبێ جیاوزی رەگەز لەهەموو ئەرك وماف وئازادیەک دا وەک یەک و بەبێ کەموو کورتی وبەیەکس انی بەژین وهاوکارو تەواوکری یەک تەربەن ،لە بەرەو پێشچوونی کۆمڵگای سالم .ئەوسا ئەتوانین بەڵێین کۆمڵگایەکی تەند رووست و شەفافمان هەیە و مافی سەرجەم تاکەکان بەژن و پیاو پارێزراو دەبێ . ئەگ ەر دەمان هەوێت کۆمەڵگا یەکی مەدەنی مان هەبێ ،پێویستە بەناغەیەکی پتەو قایەم بنیاد بەنێین .ئەوکات ئەتوانین بەڵێین هەنگاو بەرەو کۆمەلی مەدەنی دەنێین و ئەمەش دوور لە سەر کووتو چەوسانەوە و فشاری دەرونیو هتد بەرێوەدەچێت .کۆمەڵگا بەتاکی ئازاد وسەر بەخۆ بەرەو مەدەنیەت هەنگاو دەنێ .بە بەرابەری و یەکسانی ژن و پیاو لە چوار چێوەی خێزاندا و کۆمەڵ دا ،یەکێکە لە پایە بە هێزەکانی کۆمەلایەتی وسیاسی وکلتوری،وە یەکێکە لە خاڵە پەرشنگ دارەکانی بەرەو دێموکوراتی وبنیاد نانی بەناغەی سیستەمی دێموکوراتیەت ویەکسانی .لە هەموو بەوارە سروشتیە کان وخۆ تەیار کردن ،بۆ بەرێو ە بەردەنی خێزان بەبێ جیاوازی ئەرکوو کاری ناو ماڵ .ئەگەر ژن وپیاو لە چوار دیواری خێزان دا بەرابەربەن، ئەوە مافەکانی تەر بێ گومان پارێزراو دەبەن .وەک مافی خوێندەن و کار کرد ن لە دەرەوەی ماڵ، وەک ئیدارە و شوێنەگشتیەکان وبنکە دەوڵەتیەکان .وەلە سەروی هەموو ئەرک وکارێکی ڕۆژانە ئازادی رادەر بەرین وهەڵ بەژاردەن بەبێ جیاوازی رەگەز .چۆن نێر ماف ی ئەوەی هەیە کەی ئارەزووی خێزان داری هەبوو رێگری نیە .دەبێ مێش ئەو مافەی هەبێ کێی خۆشدەوێت و لە گەڵ کێدا وتاکەی لەگەڵی دەگونجێت رێگەری نەبێ !.واتە خۆشەویستی بەیەک گەیشتن و جیابوونەوە دوولایەنی بێت و ژنان بەشێک بەن لە بەریار دان بۆ بوون و نەبوونی ژیانی خێزان .ئەمە لە ناو خێزان : لەدەرەوەش وەک هەڵ بژاردەن وخۆ پ اڵاوتەن بۆ هەموو جومگە نیشیتیمانیەکان ،لە پەرسە کلتوریو کۆمەڵایتی وسیاسی و ئاینیەکان دا بەریاردەرو بەر برسیار بەن .بە هەڵبژاردەنو دانانی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو .مەبەست لە کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو لەوە دایە کە پیاوان !! بەتای بەتی پیاوانی ئێمەی کورد کاریگەریەکی ئەوەندە نێگتیفمان لە سەر باری دەروونی ژن داناوە و کاڕێکی ئەوتۆمان کردۆتە سەر باری کۆمەڵایەتی ژن لەناو کۆمەڵی کوردیدا ،کە تەنانەت ژن خۆشی لە ناخەوە دڵ خوازانەو بێ سێ ودوو لێ کردن و چۆن و بۆچی ؟بەروای تەوای بە جیاوازی نێوان خۆی و پیاو کرد وە .ئەمە وای لە ژنانی دنیاو بەتایبەتی ژنی کورد کردەوە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ملکەچ بێ و کار بەرێکەری فەرمانەکانی پیاوان بێت ، وەک پەروەردە کردەنی منداڵ وجلوبرگ شۆردەن وماڵ پاکردنەوە و خواردن دەرست کردن وجێگەی خەو بۆ پیاو داخستەن ورازی کردن و بەرێکردنی حەزوو ئارزوەکانی پیاو .هەر ئەوەش وای کردەوە کە پیاوان ئەم هەلە بەقۆزنەوە وجیاوازی پیاو وژن وەک بەهرەیەکی سروشتی و خۆرسک و وەک هەدیەیەک کە لەلایەن ئاسمانەکان پێیان دەراوە و پێناسەی بەکەن . من : لەسەرتادا وتم نازانم کەی ئاقڵ ئەب م ؟ . ئاخر من پێم وایە یەکێک لە پتەو تەرین پایەکانی کۆمەڵگای مڕۆڤایەتی لە سەر دەرۆ بن یاد نراوە !! ئێمەی پیاوان درۆزەنین کاتێک باس لە بەرابەری دوو رەگەز ئەکین لە زەینی خۆمان دا وای ئەبینین کە لە سەر دوو ئەستێرەی جیاوازو زۆردوورلەیەک ئەژین . باشە کێ ئەڵێت وانیە ؟؟؟ پیاوان کە دەرۆزن نین با هەر یەک لە ئێمەی بەناو پیاو لە ناو خێزانەکەی خۆمان دا سێ ژنمان خۆش بەوێت و رێزی لێبەگرین مافە کانی پێشێل نە کەین بەناوی ژن بوونەوە .کوا کە وابەکەین ؟ شتێک دەمێنێت ب ەناوی نابەرابەری لە کۆمەلدا ؟؟. هەر پیاوێک هەستێت بەدابین کردنی مافەکانی س ێ ژن کە ئەمانەن دایک هاوسری ژیان کچ چەپێویست بەو قسە زلانە ئەکات. ژن نیوەی کۆمەڵە و دایکی نیوەکەیتریشە ،هەی تەر حێو ئەمە قسەی قۆرە ،ئەمە شێوازێکە بۆ کۆیلە کردنی ژن و خۆڵکرد نە چاوی ژنی داماوەوە ، کە راست ئەکەین با خوشکو ک یژە کەمان سەر بەست و ئازاد کەین!! وەک چۆن ئەو مافە بۆ براو کورە کەمان ب ە راست ئەزانین ،وەک چۆن بەرەوای ئەزانی خۆت لەسەر بەناخەی خۆشەویستی هاوسەر گی ری بەکەی ئاواش بۆ خوشکەت بەرەوای بەزانە با بە دڵی خۆی کورێک هەڵ بەژێرێت بۆ ئەوەی هەموو ژیانی لێوان لێو بێت لە کامەرانی .نەک توولە مەرگی و ناچاری خۆسووتان و خنک اندەن بێت !!. برا هەیە بەس بۆ ئەوەی بەگات بە ئەوکچەی خۆشی ئەوێت خوشکە داماوەکەی بەدات بە باوکی ئەوکچەی خۆشی ویستەوە دایان لە ژنەکەی جیا بۆتەوە یان مەردەوە . بۆ کەم نەموونەی لەم جۆرەمان هەیە ؟ ئاخر کە ئەڵیم لەسەرپەردی دەرۆ بەندین ،لێرەوە چوارینەیکی عومر خیامەم بیر کەوتەوە کە( مامۆستا هەژار کردویەتی بە کوردی ) بەم شێوە باس لە درۆ ئەکات مەی خۆرەوە نی و لە ئێمە هاتوویە گەمەی خۆشت بەدزی هەزار دەزی و حیزی دەکەی ؟ فیزمان بە سەرا لێ مەدە مەستی ناکەی هەرکارێ دە کەی هەزارکەرەت خۆزگە بە مەی ڕۆژگارێکی سەیرە لە رۆژی ٨ مارس دا کەسیوا باس لە مافی ژنان ئەکات و هەندێک ژ نیش چەپڵەی بۆ لێ ئەدەن کە چی لە حاڵێک دا پ ێ ئەچێت ژن وکچەکەی خۆی لە ماڵەوەبن یان خۆ باشتەر بەڵێم مانای ٨ مارس هەر نەش زانەن .زۆرن ئەو پیاوانەی دوو ژن وەیان زیاتەریشیان هەیە ،کەچی لە هەشتی مارس دا پەرئەداتە بە فەڵچەی پێڵاوەکەی وکەمێک بۆیە لە سەرو سمێ ڵی هەڵ دەسوێت و دەڵێت ژن نیوەی کۆمەڵە ،چەند گاڵتە جا ریە !! بەکار بەردەنی ئەم دەستە واژەیە .

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert