میرنشینی سۆران

میرنشینی سۆران


میر نشینی سۆران یەکێکە لەو میرنەشینانە کوردانەی کوردستان کە رۆڵی باشی گێراوە لە ناوچەکەو ، مێژوویەکی پەرشنگ دارو نەمری بۆ نەوکانی گەلی کورد لە دوای فەرمان رەوایان بۆ جێهێشتون .کاتێک باسی دەڤەری بادینان یان سۆران و میرنەشینەکانی دەکرێت یەک راست میرە کوردێکی خۆشناو هەستو هۆشت دادەگرێتو دەت باتەوە بۆ رەوان دەزو لای تۆپەکەی پاشا( کۆرە ) کێ هەیە ناوی ئەوکەسە خۆشناوە ی نەبیستتەبێت؟

میرنشینی سۆران وەک زۆر بەی میرنەشینە کوردیەکان لە هەوڵی بە هێزیو بەر فراوانی سنووری فەرمان رەوایەکەیان دابوون ،وە ك ئاشکرایە لە ساڵی (١٣٩٩)تا ساڵی(١٨٣٥) خۆیان وەك میرنەشینێکی کوردی ئەرکەکانی خۆیان بەرێوە بردو بووە.وەلە ساڵی ( ١٨١٦) دا وەك میرنەشینێکی سەربەخۆ و دوور لە دەست تێوەردان جاری خۆبەرێوەربدنیان داوەو ، سەر کەوتوش بوون . هەتا لە ساڵی (١٨٣٥) بەڵام لەو ساڵەدا بەپڵان و دەست تێوردانی ھێزە داگیر کەرەکانی دەوڵەتی عوسمانی هەڵ وەشاوەتەوە.ئەوشیان وەك بەر هەڵستێک لە دوژمن کاریەکانی خۆیاندا دیوە . هەرچەندە شارۆچکەی ڕەواندز وەك پایتەختی میرنشینەکە بووە. بەڵام بەهێزی میرنشینەکە وای کردوە خۆی نە بەستێتەوە بەس بە ناوچەیەکی بەچک و پەلی هاوشتووە .بەهۆی پانتایەکی سێ گۆشە کە میرنشینی سۆرانی لێبوە نەزیک بۆیەتەو لە میرنشینی (بۆتان )و میرنەشینی ( بادینان )و شۆر بۆتەوە بۆ دیوی رۆژ هەڵاتی کوردستانیش.سەرەتای درووست بوونی میرنشینی سۆران ،دەگەرێتەوە بۆ میر (عیسا)و لە کاتی فەرمان رەوای ئەودا بناخەی داند راوە . میرنشینی سۆران لە هەنگاوی یەکمدا لە سەر دەستی میر(عیسا )کوڕی( کەلۆس بەگ ) لە ناوچەی باڵەکایەتی و ڕەواندز دامەزراوە. ئەومیرە کوردە لە نێوان رووباری گەورە و رووباری بچووک لە پارێزگای هەولێری فەرمانڕەوای کراوە ، یەکێکە لە میرنشینە بەهێز و بە تواناکانی میرنشینی سۆران لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی میری گەورە دابوە. واتە پاشا کۆرە ی رەواندز لەوپەڕی هێزی دابوە و میژوویەکی پڕسەروەری تۆمار کردوە .تا ئیستاش تۆپەکەی پاشا کۆرە،

کە بە تۆپه‌که‌ی وه‌ستا ره‌جه ، یا پاشا کۆرە بەناو بانگە بە دەستی وەستا رەجەبی کورد رەسەن و دەست رەنگین دروست کراوە لە سەر دەمی (میر مەحمەد) لە ساڵەکانی “ ١٨٣٣ تا ١٨٣٧ “ میلادی لە سۆران ولە شارۆچگەی رەواندوزی پارێزگای هەولێر . کە ئەوکات لە رووی پانکای شەرو رووبەرووبونەوەدا ، شوێنێکی باشبووە ، لەرووی سەربازیەوە. چونکا بە هۆی خەرندی رەواندەزەوە وەك دەروازەیەک بوە بۆ میرنەشینەکە و ناوچەی ژێر قەڵم رەویان .‌

ئەم وەستا كوردە لە لایەن میر(مەحمەد)دەوە ناردراوە بۆ فەرەنسا بۆ فێربوون ودروستكردنی چەك و ئەو کەرەسانەی ئەو کات بۆ شەرو بەرگری بەکار هاتوون .

کە هە تا ئێستاش چەند نموونەیەكی دەست کردی ئەو وەستا کوردە کە پێك هاتوە لە تۆپ لەمۆزەخانەی بەغدا دا پارێزراوە ، كە درێژی

تۆپەكە دەگاتە (1.5) م
F:\mira kora\BBB.PNG

وەك شانازیەک بۆ ئەو میرنشینە لە ناو شارۆچکەی سەر بەرزی رەواندز نیشانەیەکە بۆ سەر بەرزی ئەو میرنشینە وکاتێک بەچی بۆ رەواندزو لای فولکەی تۆپەکەی پاشا کۆرە وێنە نەگری وەک ئەوەیە چووبی .
F:\mira kora\CX.PNG

قەڵای پاشای گەورە ( ئیج قەڵا ) دەكەوێتە سەر رێگای سەرەكی سۆران– رەواندز لەسەر گردێكی سروشتی دروست كراوە لە بەرد و قسڵ ، چوار بورجی شێوە بازنەیی هەیە ، كە تەنها ئێستا پاشماوەی بناغە و یەك لا دیواری ماوە وکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ( میر محمد ) ساڵی (1813) تاكو(1837) ناسراوە بە پاشای گەورە، میری سۆران یا پاشا کۆرە .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert