گردی (مامە یارە )چیە و لەچییە وە هاتوە؟

گردی (مامە یارە )چیە و لەچییە وە هاتوە؟

C:\Users\Kamran\Desktop\mama yara\nb.PNG

مامە یارە کە ساڵەهای ساڵە لە سلێمانی گردێکی گەورەی بەناوەوە ناو نراوە، ناوی (یار ئەحمەد) کوڕی خدر بەگی هۆمەر ئاغای خەڵکی (هۆنەرێنە)یـە کە ئەکەوێتە ناوچەی بەرزنجەو بەپاڵ شاخی کوڕە کاژاوەوە لە پارێزگای سلێمانی .مامە یارە کەسایەتییەکی ناسراوی سەر دەمی فەرمان رەوای بابانەکان بووە، مامەیار ئەسپ سوارێکی کارامەو بەدەستو بەرد بووە ،یەکێکیش بووە لە ئەفسەرکانی لەشکری بابانەکان لەکاتی فەرمان رەوای ئەحمەد پاشای بابان و،تۆپچی ئۆردووی بابانەکان بووە، لە ساڵی(1849تا 1850) مامە یارە لەبارەگای (ئەحمەد پاشا) بابان وەک شێر بەرەنگاری سوپای تورک بووە، ئازایەتیو نیشتیمان پەرستی لە ناخیدا وەک کوورەی ئاگڕ داگراوەو ، نەی تووانیوە بۆ مەشتێک لیرە یان لە ترسا خۆی بات بەدەستەوە یان لەگەڵ لەشکرە شکاوەکەی (ئەحمەد پاشای) بابان سەنگەرەکەی چۆڵبەکاتو راکات ، کاتێک سوپاو ژەندەرمەی تورک وەک رەوەکولە ‌هێرش دەکەنە سەر سلێمانی و رووئەکەنە بارەگای (ئەحمەد پاشا)ی بابان بۆتاڵانی وێرانکردنی . هێشتا یارەی قارە مان لە سەنگەرەکەی خۆیدایەو،بە تۆپەکەی ئاگر بارانی ژاندەرمە تورکەکان دەکات. ئەوانیش بە کۆمەڵو لە چەند قۆڵێکەوە بێ بەزی یانە دەیخەنە ناو بازنەی مەحاسەرەو،زامداری دەکەن ، تائەو کاتەی هێزی گرتنی زەنجیری تۆپەکەی و توانای شەری ماوە مەجالی پێنەداوەن کەس بچێتناو کۆشکو بارەگای (ئەحمەد پاشا )ی بابان . بەڵام کاتێک بە هۆی زامداریەوە و نە بوونی پەشتیوانەو برانی پێداویستیەکانی شەرو رووبەرو بوونەو بەتەن هاو بێ چەک بە دەیان کەسو لە هەموو لایەکەوەوبە ئەڵقە دەوری دەدەن و دەگرن .لە لێدونێکی:“ پرۆفیسۆر دوکتۆر عزدین مستفا رەسوڵ “ گوێم لێبوە .( کە گویە مامەیارە پیاوێکی تێک سرماو بەخۆوەش بوە وهەموو کات جلوبرگی کوردی لە بەر دابووەو، فەقیانەی سپی بەستەوەو،مەشکیشی کردۆتەسەری .)شاعیری گەورەی نەتەوەی کورد „شێرکۆ بێکەسیش “ لە چیرۆکی مامە یاردا ئەو قسەیە پشت راست دەکاتەوە .کە کاتێک ژەندەرمەکان“ مامەیارە“ دەور دەگرن دەبینەن کە فەقیانەکانی لە خوێندا سوور بوون و هیچ شتێکیش نابینەن بە دەست یەوە بۆشەرو پەلامار تەنها ئەوەی کە بەلایانەوە سەیر بوە سەری بەرزوو چاونەترسی بوە ، بەڵام بەداخەوە لە کۆتایدا هەر دەیگرن ،وە راستیەکیش هەیە بۆ ئەوەی کە دڵ نیامان دەکات لەوەی کە بەو دێلیەشیەوە لێی ترساون وبە گوریس دەست و قاچیان توون شەتەک داوەو خەستویانەتە سەر ئەسپێ کو بە کۆپانی پەسپەکەشەوە تون بەستوویانەتەوە. تاکو گەیان دوویانەتە لای (نەجیب پاشا)ی والی سوڵتان زاتیان نەکردوە دەست و قاچی بکەنەوە ،کاتێکیش بە دەست و قاچی بەستراودەگاتە بەر خێوەتی( نەجیب پاشا) بە فیزەوە ، لێی ئەپرسێ: تۆ ئەتزانی کە هەر خۆتی ولە گەڵ لەشکری سوڵتان هیچت پێناکرێت، ئەی بۆ زوو خۆت نەدا بەدەستەوەو بۆوات کرد؟ خۆ بەچاوی خۆت دیت کە لەشکری پاشاکەت شکاو هەڵهات، بۆ چی و چەشەیتانێک چۆ کڵیشەت کە وای لێکردی بەتنها خۆت نەدا بەدەستەوە؟لەو کاتە دا “ مامەیارەی“چاوقایم و دڵ نەترس بەبرگی سوورلە خوێنداو جستەی بەزامەوە ،وەڵامی ئەداتەوەو ئەڵێ : من تەنهانە بووم ! من گردی گوڵانم لە گەغ بوو چیای گۆیژەو ئەزمەرم لە پەشت بوون ، من لە خەیاڵی سکی سووتاوی بەیانی دایکانی سێمانی دابووم ،نەک لە شکانی لەشکر پاشاو هەڵ هاتنی سەر بازانی بێ چەک وتفاقی پێویست بۆ بەرگری ، من : وەک سەربازێکی بەوەفای نیشتیمانەکەم ئەو ئەرکەم بە جێگەیاند کە پێم سپێرا بوو، من : ئەرکی خۆم ئەزانیو دەبوو بە تۆپەکەم پارێزگاری لە کۆشک وشکۆی شارەکەم بەکەم .من : سەربازێک بوم چۆن ئەتوانی و ئەتوانم بە خاتری رزگار بوونی گیانی خۆم خەڵکەکەم بخەمە خەتەروو خۆم بە دەستەوە بدەم؟ بۆیە لەبەر ئەوە ناچار بووم شەرو برگری بکەموو، تا هێزوتوانام تێدابێت چیم لەسەربێ و لەدەست بێ بەجێی بەگەیەنم بۆ وەڵات وخەڵکەکەم . زۆرێک لە ئەفسەرانی لەشکری تورک وجەندەر مەکان ترسیان لە ئازایەتیو بەوێری “ مامەیارە “ بووەو حەزیان کردوە زووبیکوژن ولە بەینی بەرن ،بەڵام فەرماندەی لەشکری سووڵتان زۆر سەرسام ئەبێت بە ئازایەتی وچاو قاییەمی وگەڵ پەرست و ئەرکناس ،هەر بۆیە ئەڵی: من ئەزانم یارە کەسێکی قارەمان وباوەر بە خۆیەو نە بەمن ونە بەسووڵتاینش رام نابێت و، هەر سەری بەرزی وبروای نادات بە پلەو پایەو لیرە. هەر بۆیەش نای کوژم .هەر ئەو کاتەو بەبرین داری بەرێی دەکەن بۆ ئەستەن بوڵ وماوەیک لە وێ دەبێت و چاودێری دەکرێت تا کەمێک زامەکانی سارێژ دەبنەوە تەمەنیشی بەرەو سەر دەچێتو ترسیان لێی نامێنێت چوونکا ئەزانەن گووروتینی جارانی نەماوە و، عسمانیەکانیش هەموو شتێکیان لە ژێر چاوەدێری دابوە .بۆیە داوادەکات بیگەرێنەوە بۆ سلێمانی و بەداواکەی رازی دەبەن .زۆر تریش لە بەر ئەوەبوە کە زانیویانە هیچ خێرێکی بۆ سووڵتان نابێت.هەر بۆ یەش سەر لەشکری سووڵتان ئاوا باس لە “ مامەیارە “ دکات وئەڵێ: ( ئەگەر سەرکێشی وەک „یارەم “ لە گەڵ دابێ ،من : بۆ سووڵتان چینو ماچین ئاسمان ئەگرم چیاکانی هیمالایای بۆ سەرئبرم)) > داستانی مامەیارە شێرکۆ بێکەس < “ مامە یارە “ پیاوێکی بەسام و بەڕێز و دڵسۆز بووە بۆ بنەماڵەی بابانییەکان،وخەڵکو شارەکەی ، „مامەیارە“ دوای گەرانەوەی بۆ سلێمانی وکەمێک بێزاریو دڵ تەنگی لە خەیانەتی خەڵکانێکی چاو چنۆک و نەفەسنزم کە پێی وابوە بە هۆی خەیانەتەوە ئەمارەتی بابان بەرو دارمان بۆتەوە ،بە بێدەنگی لەگەڕەکی گوێژەی ساری سلێمانی ژوورێکی هەبوە بۆ حەوانەوەی ، کە سەر خانو ژێر خانێک بوە،خۆی لە سەروەبوەو، و ژێرەکەیشی کرد ووە تویلەی ئەسپەکەی،“ مامەیارە “ ئەسپی خۆشویستوەو هەمووکات ئەسپی رەسنی ناسیوەو هەی بوە ،خۆی سوار چاکی باش بوەو یەکێک بوە لە قارەمانەکانی دوانزە سوارەی مەریوان . کە لە مێژووی کوردا پێگەو پیرۆزیەکی تایبەتیان هەیە . „مامەیارە“ گەرچی سەروتو مەڵکێکی وای کۆنەکردۆتەوەو، هەرگیزلەو سەر کردانی ئەمرۆی گۆرەپانی کورد نەچوە وزۆر جیاوازبووە.بەڵام لە بەر ئەوەی کە منداڵی نەبوەوهیچ وەچەیەکی لە شووین جێنەماوە ، هەرچی دارایەک کە هەی بووە، بە موڵک و ماڵ و سەروتەوە بەخشیویەتی بـەبرازایەکی خۆی بەناوی (ئەحمەد ئاغای سلێمان) هەر لە بەرێز پرۆفیسۆردوکتۆر (عزەدین مەستەفا رەسوڵ ) م بیستوە کە „مامەیارە “ چەخماخسازێکی دەست رەنگین بووەو لە و کاتانەی کە تۆپچی لەشکری بابانەکان بووە وەستایەکی کارامە بووە بۆ درووست کردنەوەی ئەو چەکانەی کە پەکیان دەکەوت،“مامە یاەر“ی قارەمان و گیان لە سەر دەست بەر لە مەردنی وەسیەتی کردوە کە مەرد نەی بەنە سەریوان ولە گردی „مامەیارە وەی شارن ،ئەم وەسیەتەی „مامەیارە“ لە دوو خاڵدا خۆ دەبینێتەوە ، یەکەمیان لە چیرۆکی “ مامەیار“ەدا کە بە خامەی شاحیری پایە بەرزی گەلەکەمان مامۆشتا >شێرکۆ بێکەش< گوایە “ مامەیار“ي ووتویەتی : مەم بەنە سەیوان خەزنەداری (ئەحمەد پاشا)ی لێیە،تورەبوە لەو کەسانەی کە بوونەتە هۆکارێک بۆ شکانی لەشکرەکەیان ودوای مەردەنیان لە سەیوان نێژراوەن ،بۆ ئەو نەی ویستوە لە گەردی سەیوان بێت .وابزانم باپیرە گەورەی <ئاشتی هەورامی> وەزیری حکومەتی ئێستای هەرێم خەزنەداری پاشا بووبێت ! بۆیە ئەوشی ئێستا هێندە زۆڵو دزە .وە هۆکاری دووهەم کە داوای کردوە لە گردی گوڵان بێت گۆرەکەی پێ دەچێت هەر وەک وەفایەک بێت بۆ ئەو ئەرکەی کە کاتی خۆی پێی سپێردراوە و ئارەزوودەکات بۆ ئەبەد لەو گردەبێت . هەر لە بەرێز پرۆفیسۆردوکتۆر (عزەدین مەستەفا رەسوڵ ) : بیستوە کە ئەوسا گردی „مامەیار“ە گردێکی چۆڵبوەوکوتۆتە قەراخ شار ،لەسەردەمی زوودا کە نەخٶشی زۆربوە دەواودەرمان وچارەسەر ئەستەم بوە ، لە رۆژ هەڵاتی کوردستان نەوە چەند خێزانێک روویان کردۆتە سلێمانی کە ئەو خێزانانە دووچاری نەخۆشیەک بوون کە ئەوسەدەمانە لە ناو خەڵکا زۆر بوە بەناوی *گولی * و خەڵکانی زۆر بەو نەخۆشیەوەناڵان دوویانە و لە ئازارەکەیشی ناخۆشتر دوور کەوتنەوەی خەڵک بوە لێیان وە ئەو ، کاتێک ئەو خێزانانە هانابۆ سلێمانی دێنەن رێگای ناو شار یان پێنادەن ولەو گردە رەشماڵو چیخ هەڵ ئەدن ،لەو کاتەوە ئەم گردە پێی دەڵێن گردی* گولان* ،بەڵام دوای ماوەیەک ئەو خێزانانە سەلامەیو شفا دەرگای بەخێریان لێدەکاتەوە وهەموویان باش دەبنەوە،لە سەرزاران دەماو دەم دەکاتو ئەڵێن: *گولەکان* بوون بە گوڵ ، هەر لەو کاتەوە گردی *گولان * گۆردراوە بۆ گردی گوڵان ،کاتێکیش کە „مامەیار“ەی سەر تۆپچی ئۆردووی بابانەکان کۆچی کردو لەسەر وەسیەتی خۆی لەگردی (گوڵان) نێژرا،خەڵکی سلێمانی بە خۆشەویستی ئەو شۆرە سوارەی کورد ویەکێک لە سوارە ئازاکانی ١٢ سوراەی مەریوان ناوی ئەو گردە لە گردی( گوڵانەوە( گۆڕڕاوە بۆ گردی“ مامە یار“ە ،( حاجی تۆفی پیرە مێردی ) نەمریش بۆ بەرز راگرتنی هەم سەرەتای بە هارێک بۆ بەرزراگرتی جەژنی نەورۆز جێژنی نەتەوایەتی گەلی کورد “ مامەیار“ لە گردە خەڵکی کۆکردۆتەوە هانی داوەن تا هەموو ساڵێک لەو گردە جەژنی نەروۆز یاد بکەنەوە ، رۆحیان شاد

٢٣،٠٣،٢٠١٥ ت و.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert